گرتنی پژمە مەترسییه‌كى گەورەیه‌

تەندروستی

09/10/2021‌ 694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "گاردیان" ی بەریتانی، پسپۆڕانی بواری نەخۆشییەکانی قوڕگ‌و لوت‌و گوێ لەنەخۆشخانەی زانکۆی لیستەر لەبەریتانیا هۆشداریانداوە لەوەی، گرتنی پژمە لەڕێگای داخستنی دەم‌و لوت زۆر مەترسیدارەو دەبێت لێی دوربکەوینەوە، لەبەرئەوەی لێکەوتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە وەک قەتیسبونی هەوا لەسنگ‌و لەنێوان هەردوو سییەکان، کونکردنی پەردەی گوێ، تەنانەت زیانگەیاندن بەلولە خوێنەکانی مێشکیش.

پزیشکان دەڵێن، ڕەنگە بەهۆی گرتنی لوت لەکاتی پژمیندا بابەتەکە سەربکێشێت بۆ دڕانی پەردەی گوێ، لەبەرئەوەی ئەو هەوایەی دەیەوێت لەلوتەوە دەربچێت، دەچێتە ئەو بۆریەی کە گوێ‌و پەردەی گوێ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

باس لەوەشکراوە، پژمین دەبێتە هۆی پاڵنانی هەر شتێک کە نابێت لەناو لوتدا بێت، لەبەرئەوە گرتنی لوت لەکاتی پژمەدا، دەبێتە هۆی هێشتنەوەی ئەو میکرۆبانەو ئەگەری توشبون بەنەخۆشیی.

جگەلەوەی چەندین مەترسیی تر هەیە بەهۆی گرتنی لوت لەکاتی پژمەدا دروستدەبێت، بەشێوەیەک پزیشکان دەڵێن، هەندێکجار حاڵەتەکە دەگاتە هۆی  قەتیسبونی هەوا لەسییەکان‌و ناچاربونی داخڵکردنی کەسەکە لەنەخۆشخانە کە ڕەنگە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی.

دەشڵێن:"لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا، ڕەنگە ببێتە هۆی کشانی لولە خوێنەکانی مێشک، ئەوەیش بەهۆی کەڵەکەبونی گوشار لەسەر کاسەی سەر".

و: ئاکۆ ئاڵی