جەلال جەوهەر داواى دۆزینه‌وه‌ى عه‌یب‌و عاره‌كان له‌سه‌ركردایه‌تى گۆڕان ده‌كات

کوردستان

11/10/2021‌ 4536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جەلال جەوهەر لەسەر شكستهێنانی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا ڕایگەیاند، "گۆڕان نەیتوانی بۆشایی کاک نەوشیروان پڕبکاتەوە"، ده‌شڵێت:"ئەم شکستەی گۆڕان زۆر قورسەو دەبێت قیادەی گۆڕان دابنیشن، پێداچونەوە بەبەرنامەیاندا بکەن‌و عەیب‌و عارەکان بدۆزنەوە".


جەلال جەوهەر ئەندامی پێشوی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد، "گۆڕان لەم هەڵبژاردنە دوچاری شکستێکی گەورەبوو، بەوپێیەی تائێستا هیچ کورسیەکی بەدەستنەهێناوە، لەکاتێکدا لەهەڵبژاردنەکانی پێشوتردا، ڕکابەریی یەکێتی‌و پارتی دەکرد".

جەلال جەوهەر بەدەنگی ئەمریكای وتوه‌، "گۆڕان وەکو هێزێکی دەنگدان مایەوە دوای کاک نەوشیروان، پێویستبوو وەکو هێزێکی دامەزراوەیی‌و تەندروست خۆی ڕێکبخاتەوە، بەڵام نەیتوانی بۆشایی کاک نەوشیروان پڕبکاتەوە".

ده‌شڵێت:"خراپی دۆخی گۆڕان پەیوەندیی بەتەزویراتەکانی ڕابردوشەوە هەیە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە لەڕوی هونەرییەوە زۆرباش بووە، بۆیه‌ شکستەکەی گۆڕان زۆر قورسه‌، دەبێت قیادەی گۆڕان دابنیشن‌و پێداچونەوە بەبەرنامەیاندا بکەن‌و عەیب‌و عارەکان بدۆزنەوەو پێداچونەوەش بەدەرەوەی خۆشیان بکەن".

س.س