شارپرێس:
كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ئاشكرایده‌كه‌ن، ده‌ستكاریى داتاكان كراوه‌و ڕێگه‌ى یاسايى بۆ تانه‌و سكاڵاكان ده‌گرنه‌به‌ر".
كاندیده سه‌ربه‌خۆكان له‌پارێزگاى سلێمانى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند، كۆى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى وێستگه‌و بنكه‌كانى ده‌نگدان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
ده‌شڵێن:"كه‌مته‌رخه‌مى‌و ده‌ستكاریكردن‌و به‌ڕێكخراوه‌یى دواخستنى نه‌ناردنى داتاكان له‌وێستگه‌و بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ڕویداوه بۆیه ڕێگه‌ى یاسایی بۆ تانه‌و سكاڵاكان ده‌گرنه‌به‌ر".
كاندیده سه‌ربه‌خۆكان داواكارن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه‌و به‌راوردبكرێن به‌ئامێره‌كان‌و به‌ئاماده‌بونى چاودێرى كاندیده سه‌ربه‌خۆكان.
له‌سنورى هه‌رێمى كوردستان هیچ كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌نگى پێویستى بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رله‌مان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و كورسیه‌كان سه‌رجه‌میان كاندیدى حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه.
ئ.ق