یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەتوانێت بە خۆڕایی یانەكە جێبهێڵێت

وەرزش

13/10/2021‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە، ساموێل ئۆمیتیتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت ساڵی ئاییندە بە خۆڕایی یانە ئیسپانییەكە جێبهێڵێت.

پێگەی 360 سپۆرتی عەرەبی نوسیویەتی، ئۆمیتیتی یەكێكە لە خراپترین گرێبەستەكانی یانەی بەرشەلۆنە، چونكە بەردەوام دوچاری پێكان بووە و نەیتوانیوە بەشێویەكی سەرەكی یاری بكات.

پێگە عەرەبییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی رابردوو ویستی ئەوەی هەبوو ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بەڵام ویستی یانە كەتەلۆنییەكە شكستی هێنا.

رۆژنامەی مۆندۆ باسی لەوە كردووە، بەپێی بڕگەی 18.6 لە یاسای یەكێتی تۆپی پێی جیهان كە هەر یاریزانێك %10 بەشداری لە كۆی گشتی یارییەكاندا نەكرد، دەتوانێت بە خۆڕایی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

جێگەی باسە گرێبەستی ساموێل ئۆمیتیتی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی 2023 كۆتایی پێدێت

رەنج رەسول