رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان راگەیاند

کوردستان

13/10/2021‌ 1186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان بڕیاری کۆتایی خۆیداو ئەندامەکانى دەستیان لەکار کێشتیەوەو دەستەیەکیش بۆ بەڕێوەبردنى بزوتنەوەکە پێکدەهێنرێت.

رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە.

هاوکات خانەى راپەڕاندن ئاشکراشى کردوە کە لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت. 

ئەو بڕیارەى خانەی راپەڕاندن لەدوایی کۆبوونەوەیەکى چەند کاتژمێری دێت کە ئەمرۆ خانەى راپەڕاندن و جڤاتى نیشتیمانى لەسەر داهاتووی بزوتنەوەکە لە کۆبوونەوەدابوون.

بەپێی دەستورى بزوتنەوەى گۆڕان خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکە پێکدێت لە( رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، سەرۆکی جڤاتی گشتی، سکرتێری کاروباری باژێرەکان، رێکخەرى ژورەکان، فراکسیۆنەکان، سکرتێری کاروباری خەڵک).

س.هـ