حکومەتى عێراق: هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە پاکترین هەڵبژاردن بووە لە عێراقدا

عیراق

15/10/2021‌ 532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت چەندین پیرۆزبایی و دانپێدانانی نێودەوڵەتی پێگەیشتووە لەبارەی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە و قبوڵکراوبووە.

حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، حکومەت چەندین دەستخۆشی و دانپێدانان و قبوڵکردنی نێودەوڵەتی پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە  لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانبەوەدانراوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی بێگەرد بەڕێوەچووە و قەبوڵکراوبووە.

حەسەن نازم لەبارەى نیگەرانی و تێبینەکانى لایەنەکانەوە ئەوەى خستەڕوو کە تێبینییەکانی هەندێ لایەن دروستە و هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە، ئەمەش بەیاسا رێکخراوە دەتوانن رێکاری یاسایی بگرنەبەر.

س.هـ