شارپرێس:
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراقى هه‌ستان به ده‌ستگیركردنى ئه‌فسه‌رێك به پله‌ى موقه‌ده‌م به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانى تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌فسه‌رێك به پله‌ى موقه‌ده‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ده‌ستگیركراوه‌و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بوه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى به خراپى به كارهێناوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو، ئه‌و ئه‌فسه‌ره چه‌ند پێگه‌یه‌كى كۆمه‌لایه‌تى كردۆته‌وه‌و به خراپى به‌رانبه‌ر به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق به‌كارى هێناوه.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردبوو كه هه‌ندێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كان له تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ئاڵوگۆڕى پێده‌كرێت كه ئه‌مه كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر كۆى هێزه‌كان و سه‌ركردایه‌تیان دروستكردوه.
ئ.ق