شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئاشكراكرد‌و مه‌ترسیش له‌سه‌ر نه‌بونى سیویله له‌بانكه‌كان ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، بڕیاروایه ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك دابه‌شبكرێت‌و به‌پێى بونى سیوله له‌بانكه‌كانیش ئه‌و شوێنانه‌ى موچه وه‌رده‌گرن زیادده‌كرێن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 31ى 10ى 2021 موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كان، ئه‌گه‌ر سیوله له‌بانكه‌كان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى‌و پۆلیسى نه‌وت‌و گازیش دابه‌شده‌كرێت.
حكومه‌تى هه‌رێم له25ى ئه‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌ستپێكردوه‌و وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمیش ئاشكرایكرد، گرفتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى سنورى پارێزگاى سلێمانى گرفت بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایكردوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌م مانگه به‌هۆى نه‌بونى پاره‌ى پێویست‌و له‌ئه‌گه‌رى گه‌یشتنى 200 ملیاره‌كه‌ى عێراقیش، گرفتى دواكه‌وتنى موچه دروست ببێت.
ش.هـ