شارپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی "فراندرۆید"ی تابەتمەند بەهەواڵە تەکنیکییەکان، زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای "مۆتۆڕۆلا" یان بڵاوکردۆتەوە کە وابڕیارە ناوی "Motorola Edge 30 Ultra"ی لێبنرێتو لەمنزیکانە بڵاوبکرێتەوە.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، مۆبایلەکە پاتریەکی بەهێزی بەتوانای 5000 میلی ئەمپێر دەبێت کە پشتگیریی تایبەتمەندی خێرابارگاویکردنەوە بەگوڕی 68 وات دەکات، بەجۆرێک مۆبایلەکە لەماوەی کەمتر لە35 خولەکدا لەسەدا سەد بارگاویی دەبێتەوە.
هەروەک مۆبایلەکە کامێرایەکی چوار هاوێنەیی دەبێت کە سێنسەری کامێرا سەرەکییەکەی 50 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ کامێرایەکی زێدەخێرا بەکوالێتی 50 مێگاپێکسڵو کامێرایەکی خوێندنەوەی قوڵایی وێنە بەکوالێتی 2 مێگاپێکسڵو سێنسەرێکی OIS.
هەرچی قەبارەی شاشەکەیەتی دەگاتە 6.67 ئینچ بەکوالێتی +FullHD، ئەوە جگە لەسێنسەری خوێندنەوەی پەنجەمۆرو توانای بەرگەگرتنی ئاوو تەپوتۆز.
لەتایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری مۆبایلەکە ئەوەیە کە ڕامێکی 8و 12 گێگابایتو یادگەی ناوخۆیی 128و 512 گێگابایتی دەبێت، جگەلەوەی لەڕێگای هاردی دەرەکییەوە دەتوانرێت تواناکەی تاوەکو 1 تێڕابایت زیادبکرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی