وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر عێراق هەڕەشە دەکات

عیراق

20/11/2021‌ 4208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دژی هەر لایەنێک دەوەستێتەوە سەقامگیریی عێراق بخاتە مەترسییەوە.

لوید ئۆستن لە کۆڕبەندی مەنامە لە بەحرەین وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە هەر هێرشێکی ئێران و هاوپەیمانەکانیان لە عێراق دەپارێزین، هاوکات دژی هەر لایەنێک دەوەستینەوە کە هەڕەشەبێت بۆسەر سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق".

بەوتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە ئازادیی و سەربەخۆیی لە عێراق.

ئۆستن جەختی لەوەشکردەوە، پەیوەندیی ئەمریکا و عێراق لە ئاستێکی باشدایە، هاوکات ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانی خۆی لە عێراق.