كۆتا وەرزی زنجیرەی پیكی بلایندەرز نمایش دەكرێت

هەمەڕەنگ

21/11/2021‌ 341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە گوێرەی راپۆرتی میدیا جیهانییەكان، لە سەرەتای ساڵی ئاییندەی ساڵی 2022 وەرزی شەشەم و كۆتا وەرزی زنجیرەی پیكی بلایندەرز نمایش دەكرێت.

هەژماری زنجیرەی پیكی بلایندەرز لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، یەكەم رێكلامی وەرزی نوێی زنجیرەكەیان بڵاوكردووەتەوە و بڕیار وایە لە سەرەتاكانی ساڵی 2022 نمایش بكرێت.

رووداوەكانی زنجیرەی پیكی بلایندەرزلە راستییەوە وەرگیراون،زنجیرەكە  باس لە گروپێكی چەتە دەكات كە لە سەدەی 19 لە ئینگلتەرا دەركەوتون و دەرزی دەخەنە نێو كڵاوەكانیان و لە لایەن تۆماس شێڵبییەوە سەركردایەتی دەكرێن.

كیلیان مۆرفی ئەكتەری ئێرلەندی رۆڵی تۆماس شێڵبی بەرجەستە دەكات، كیلیان ناوبانگێكی بەرفراوانی لە بەرجەستەكردنی رۆڵە خراپەكان هەیە و یەكێك لە فیلمەكانی فیلمی red eye یە.

زنجیرە فیلمی پیكی بلایندەرز لە ڤیستیڤاڵی بافتای بەریتانی چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، یەكێك لەو خەڵاتانە باشترین زنجیرە فیلمی ساڵی 2018 بوو.

شیاوی باسە زنجیرەی پیكی بلایندەرز لە ئێستگەی بی بی سی بەریتانی و پلاتفۆرمی نێتفلێكس بۆ فیلم نمایش دەكرێت.

رەنج رەسول