سەرۆک کۆمارو حەیدەر عەبادی كۆبونه‌وه‌

عیراق

21/11/2021‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق كۆبۆوه‌و پرسى دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردن‌و بارودۆخى عێراق تاووتوێكران.


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 پێشوازیکرد لەحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق‌و لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات‌و دۆسیەی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیانکرد.

لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لەپێویستی پاراستنی ئاسایش‌و سەقامگیریی‌و بەھێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی‌و یەکڕیزیی نیشتمانی‌و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتەکان‌و سازان‌و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

سەبارەت بەهەڵبژاردنەکان‌و ئەنجامەکانی، جەخت لەگرنگی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی‌و پێویستی یەکلایکردنەوەی تانەو سکاڵاکان کرایەوە بەپێی یاساو لەڕێگەی دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەندو بەشێوەیەکی پیشەیی‌و بێلایەنانە تاوەکو دەرەنجامەکانی لەسەر بنەمای یاسایی‌و دەستور بێت ڕووەو پێکھێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە لەئاست قۆناغەکەو جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی خەڵک بێت بۆ ژیانێکی باشتر.

بەپەلە