ئەنشیلۆتی سەبارەت بە بارودۆخی دەرونیی بنزیما قسە دەكات

وەرزش

25/11/2021‌ 230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە بارودۆخی دەرونیی كەریم بنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانە شاهانییەكە دەكات پاش ئەوەی بڕیاردرا بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی بكرێت.

دادگای فرسای فەڕەنسی بڕیاریدا لەسەر كەیسی فالبوینا بنزیما بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی بكرێت و بە بڕی 75 هەزار یۆرۆ سزا بدرێت.

ئێوارەی رۆژی چوارشەم لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و شیریف لە خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا بنزیما توانی گۆڵی سێیەم بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار بكات.

لەو بارەیەوە ئەنشیلۆتی دەڵێت، سەبارەت بەو بابەتە لەگەڵ بنزیما قسەم نەكردووە، بەڵام ئەو بە تەواوی ئارامە و تەركیزی لەسەر یاریكردنو یانەكەیەتی و گرنگییەكی زۆر بە هیچ بابەتێكی تر نادات.

رەنج رەسول