شارپرێس:
له قه‌زاى ڕانیه خۆپیشاندان جارێكى تر ده‌ستى پێكرده‌وه‌و به‌پێى زانیاریه‌كان هێزه‌كانى چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌یانه‌وێت ڕێگرى له فراوانبونى خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس، له‌قه‌زاى ڕانیه‌ى سه‌نته‌رى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین خۆپیشاندان ده‌ستى پێكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران له چین و توێژه جیاوازه‌كان بوون و هه‌رزوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌وڵى بڵاوه‌پێكردنیان درا.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌هه‌رێم خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و تێیدا داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌و باشتركردنى خزمه‌تگوزارى له به‌شه‌ناوخۆیه‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌سێ رۆژى ڕابردودا له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانى هه‌رێم خۆپیشاندان فراوانتربوو چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداریان تێداكردوو له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش گرژى له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان دروست بوو به‌شێك له باره‌گاى حزبى و حكومىه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێندرا.
هه‌ر له‌قه‌زاى ڕانیه ئێواره‌ى دوێنێ عه‌مید موراد كانى كورده‌یی و دوو له‌پاسه‌وانه‌كانى كوژران و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌و عه‌میده داواكراوبوه‌و له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنى له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا كوژراوه.
ئ.ق