شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم یاداشتێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق‌و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم‌و هاوڵاتیان ده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، ڕوداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى هه‌رێم جێگه‌ى مه‌ترسین.
یاداشته‌كه به‌ناوى گروپى (به‌ڵێ بۆ ئاشته‌وایی) ئاراسته‌كراوه‌و تێیداهاتوه، په‌ره‌سه‌ندنى گرژیه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كان‌و مامه‌ڵه‌كردنى نابه‌رپرسانه‌ى به‌شێك له‌هێزه‌كانى حكومه‌ت‌و ئاسایش له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران‌و داواى ڕه‌واى خوێندكاران‌و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان‌و تیرۆركردنیان‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێكاره یاساییه‌كان، ئاماژه‌ى ترسناكن بۆ شكاندنى شكۆى مرۆڤ كه ده‌رئه‌نجام ترس‌و تۆقاندن ده‌بێته سیماى سیستمى سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌مكى دادپه‌روه‌رى ته‌نها بژارده‌یه بۆ به‌رده‌وامبونى سیستمى حوكمڕانى له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌رنا به‌رپرسیارێتى هه‌ر ڕوداوێكى نه‌خوازراو ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتداران.
ئ.ق