شارپرێس:
چین بەسیستەمێکی زیرەک چاودێریی فەرمانبەران دەکات و بەپێی کاتی بێئاگابوونیان لەمووچەکانیان دەبڕێت.
حکومەتی چین سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی نوێی بۆ هەژمارکردنی ماوەی کارکردنی فەرمانبەران لە شوێنی کارەکانیان بەگەڕخستووە، کەبەپێی ئەوە تەنیا ماوەی کارکردنی فیعلی فەرمانبەرەکە هەژماردەکات و مووچەی ئەو ماوەیە دەبڕێت کە کەسەکە بە بابەتی ترییەوە بەسەدەبات.
لای خۆیانەوە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری چینی ئەو بابەتەیان پشتراست کردۆتەوە و رایانگەیاندووە کە سیستەمە ئەلیکترۆنییە نوێکە سیستەمێکی زیرەکە و بەشێوەیەکی خۆکار کاری چاودێریکردنی جوڵەی فەرمانبەرەکان ئەنجام دەدات.
ئەوەش هاتووە: کاتێک فەرمانبەرێک لەکاتی کارکردندا خەو دەیباتەوە، سیستەمە زیرەکەکە ئەو ماوەیە تۆمار دەکات و دواتر بەشێوەیەکی خۆبەخۆ ئەو پارەیە لە مووچەی مانگانەکەی دەبڕێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی