شارپرێس:
شەوی کوژرانی قاسم سولەیمانی،ئەو شەوەی
ئەمریکا و ئیسرائیل لە دڵی ئێران و عێراقیان دا شەوێک کە هەموان چاوەرێیان دەکرد لە پاش هەڵهاتنی خۆر ناوچەکە ببێتە ئاگردانێکی
گەورە. ئێران هەڕەشەی توندی کرد و ئەمریکاش بە هێواشی خەریکی کاری خۆی بوو..
ئێران و عێراق جگە لەوەی دوو وڵاتی
دراوسێ و شیعە حوکمڕانن، لەوەشداهاوبەشن کە دوو ساڵی بەبێ قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی
موهەندیس تێدەپەڕێنن، لەگەڵ هاتنەوەی ساڵیادی کوژرانیان، نهێنی نوێ لەبارەی شەوی ڕووداوەکە
ئاشکرادەبێت.
سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل
چەند رۆژێک پێش ئێستا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداربووە لەو بۆردوومانەی ئەمریکا کە
لە سەرەتای کانوونی دووەمی ساڵی 2020 بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامیدا
و تیایدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کوژرا...
ئەوەش یەکەم دانپێدانانی فەرمی ئیسرائیلە بۆ ڕووداوێک، کە ئاڕاستەی ململانێکانی ئێران
و ئەمریکای بۆ ئاستێکی قوڵتر گۆڕیی
ماوەی دوو ساڵە ئێران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی
کوژرانی سولەیمانی دەدات بە هەموو ئەو لایەنانەی بەشداریان لە پلانی کوشتنەکەدا
کردووە، بۆ پێدانی دڵنیاییش هەمیشە ئێران باسی لەوەکردووە کە تۆڵەسەندنەوەکەی درێژمەودا
دەبێت... ئەمساڵیش تاران دەچێتە دووەم ساڵی بێ قاسم سولەیمانیەوە، بەڵام جگە لە هەندێک
گرژیی سنوردار لەگەڵ ئەمریکا، تاران نەیتوانیوە وەڵامی بۆ ئەو گورزە کەمەرشکێنەی ئەمریکا
هەبێت.
ئیسرائیل چۆن گەیشتە قاسم سولەیمانی؟
دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل یارمەتیدەر
بووە لە دڵنیاکردنەوەی وردەکاری گەشتەکەی قاسم سولەیمانی لە دیمەشقەوە بۆ بەغدا،
چونکە ئیسرائیل توانیوێتی بگات بە ژمارەکانی قاسم سولەیمانی، هەر ئەویش زانیاری هەواڵگری
داوەتە ئەمریکا.. ئەوەش بەوتەی تامیر هیمان، سەرۆکی پێشووی هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل.
تامیر هیمان، ژەنەڕاڵی خانەنشین، کە تا
مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو سەرکردایەتی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیلی دەکرد، یەکەمین
بەرپرسە کە تێوەگلانی ئیسرائیل لە کوژرانی قاسم سولەیمانی پشتڕاستدەکاتەوە...
هیمان باسی لەوەکردووە، "کوژرانی
سولەیمانی دەستکەوت بوو، چونکە بە تێڕوانینی من دوژمنی سەرەکیمان ئێرانییەکانن"،
وتووشیەتی: لەماوەی کارکردنمدا وەک سەرۆکی هەواڵگری سوپا، دوو ئۆپەراسیۆنی کوژرانی
گرنگ بەڕێوەچووە.
لەبارەی یەکەمین ئۆپەراسیۆنی کوشتنەوە
هیمان باس لەوە دەکات، "بەدڵنیاییەوە کوژرانی قاسم سولەیمانییە، چونکە دەگمەنە
گەیشتن بە کەسایەتییەکی وا گەورە، دووەمیشیان ئەبومەهدی موهەندیسە"، کە جێگری
پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بوو.
ئیسرائیل لەماوەی دەیەی رابردوودا سەدان
هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامداوە، بەڵام کەمترین کات باسی کردوون، کەچی ئاشکرایکرد
کە چەندین بنکەی گروپە چەکدارییەکانی سەربە ئێران و چەک و کەرەستەکانیانی کردووەتە
ئامانج.
هیمان دەڵێت: هێرشەکانی ئیسرائیل لەوەدا
سەرکەوتوو بوون، رێگریان لە ئێران کرد ڕەگ و ڕیشەی خۆی لە سوریا دابکوتێت، بە بڕوای
هیمان، "قاسم سولەیمانی رۆڵی کاریگەر و گەورەی لە سوریا هەبوو".
فالح فەیاز شەوی کوشتنی سولەیمانی چۆن ڕای‌کرد..
لەگەڵ هاتنەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم
سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس نهێنی نوێ لەبارەی شەوی کوژرانیان بڵاودەبێتەوە،
دیوێكی دیكه‌ی ڕووداوی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه، له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحووره ئاشكراكراوه،
كه ئه‌و كاته‌ی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس كوژران، فالح فه‌یاز به‌ره‌و ناوچه‌ی غه‌زالییه
له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌بووه بۆ بینینی سوله‌یمانی، به‌ڵام كاتێك هه‌واڵی كوژرانی
ئه‌و و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی پێده‌گات، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی
ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لحووره ده‌ڵێت
"فالح فه‌یاز له‌نزیك ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زیوه
و به پاسه‌وانه‌كانی وتووه دوای نه‌كه‌ون، پاشان به‌ره‌و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كه
ڕایكردووه، ئه‌وه‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌ویش بكاته ئامانج".
فالح فه‌یاز كه ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی
عێراقه، یه‌كێك بوو له‌و به‌رپرسه عێراقیانه‌ی به‌شداربوو له خۆپیشاندانه‌كه‌ی
به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، كه سه‌رئه‌نجام هێرشكرایه سه‌ر ئه‌و
باڵیۆزخانه‌یه.
هه‌ر له درێژه‌ی لایه‌نه شاراوه‌كانی
كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و شه‌وه هێزێكی ئه‌مریكی چوونه‌ته
سه‌ر ماڵه‌كه‌ی فالح فه‌یاز، به‌ڵام ناوبراو له‌وێ نه‌بووه و ته‌نیا یه‌ك كه‌سیان
له ماڵه‌كه ده‌ستگیركردوه
سروشتی عێراق و
ناوچەکە بە جۆرێکە کە بۆ هەموو ڕوداوێک ناو بەناو و چەند ساڵێک دواتر راستیەکان
وردە ورە دەردەکەون و زانیاری زیاتر ڕون دەبێتەوە، ئاخۆ بۆ ساڵانی داهاتوو چین ئەو
زانیاریە نوێیانەی کە لەسەر ڕوداوی کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس و
گرژیەکانی نیوان ئەمریکاو ئێران بەدەر دەکەون و ئاوێنەکە ڕونتر دەبێتەوەو ئەو تەمە
دەڕەوێتەوە کە لەسەری ماوەتەوە.