بەم 8 نیشانەیە بزانە کە توشی ئۆمیکرۆن بویت

تەندروستی

04/01/2022‌ 1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی لەڕاپۆرتێکدا کە پشتی بەلێدوانی پزیشکانی باشوری ئەفریقیاو بەریتانیاو ئەمریکا بەستوە، هەشت نیشانەی سەرەکیی  دەستنیشانکردوە کە لەقۆناغە سەرەتاییەکانی توشبون بەنەخۆشییەکەدا دەردەکەون‌و نیشانەی توشبونی کەسەکەن بەڤایرۆسی شێوە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، نیشانەکانی کۆڕۆنای ئۆمیکڕۆن لەدوەم ڕۆژی توشبون بەڤایرۆسەکەوە لەسەر کەسەکە دەردەکەون‌و ڕەنگە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوامبێت.

بەوتەی ڕۆژنامەکە، ئەو پزیشکانە وتویانە لەنیشانەکانی تووشبوون بەنەخۆشیی کۆڕۆنای ئۆمیکڕۆن بریتین لەهەوکردنی قوڕگ، ئازاری پشت، ئاو لەلووت هاتن یان گیرانی لووت، سەرئێشە، هەستکردن بەماندوێتی، پژمەکردن، ئارەقکردنەوەی شەوانەو بوونی ئازاری جەستە.

پسپۆڕان دەڵێن:"هەرچەندە نیشانەکانی نەخۆشییەکە تاڕاددەیەکی دور لەسەرمابردنەکان‌و ئەنفلۆنزا دەچێت، بەڵام نابێت پشتگوێبخرێت‌و لەکاتی پێویستدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، باشترین ڕێگاش بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشییەکە خۆکوتانە بەڤاکسینی دژ بەکۆڕۆنا".

لەماوەی ڕابردووشدا زاناکانی ئەمریکاو یابان ئاماژەیان بەوەکردبوو، شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەراورد بەشێوەکانی تری کۆڕۆنا، کەمتر سییەکان دەگرێتەوەو نیشانەکانیشی سووکترن.

و: ئاکۆ ئاڵی