حکومەتى هەرێم لەبارەى بەنداوەکانەوە بڕیارێکى دەرکرد

ئابوری

04/01/2022‌ 2027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربری لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، پشکی شێری نۆژەنکردنەوەکەش بەر سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بڕی 1,250,250,000 یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی (11) بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەخانکرا.

بەنداوەکان بریتین لە :
بەنداوی( شیوە سوور، هەشه زینێ ، چەمی سمۆرە ) لە پارێزگای سلێمانی، بەنداوی (کەشکان ، بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆک ،بەنداوی (هاڕاوە ، قادرکەرەم، ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لە پارێزگای هەولێر .