هەڵاوسانی بازاڕی توركیا گەیشتە بەرزترین ئاست

جیهان

04/01/2022‌ 843 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
داتا فەرمیەکان نیشانیاندا ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانەی تورکیا گەشتۆتە بەرزترین ئاست لە ساڵی 2002ەوە. ئەمەش دوای ئەو ڕێوشوێنە نائاساییانە دێت کە سەرۆکی وڵاتەکە رەجەبی تەیب ئەردۆغانەوە گرتیەبەر.

ئاراژنسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەپێی ئامارەکانی نوسینگەی ئاماری تورکیا، لە مانگی ڕابردوودا، نرخی کڕین لە ساڵی 2020 بە ڕێژەی %36.1 بەرزبۆتەوە، ئەمەش لە مانگی یانزەدا %21.3 بوو.

ئەم ژمارەیە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2002ەوە بەرزترین ژمارەیە، ئەو مانگەی کە لە دوای قەیرانێکی ئابووری دیکەی تورکیا، پارتەکەی ئەردۆغان کە رەگی لە ئیسلامی سیاسیدا داکووتیووە هاتە سەر دەسەڵات.

پسپۆڕان سەرکەوتنە بەردەوامەکانی ئەردۆغان زۆرجار گەڕاندۆتەوە بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی ئابووری کە خەڵکی تورکیا لەماوەی بیست ساڵی حوکمڕانی ئەودا وەکو سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار دیوویانە، بەڵام زۆر قورس دەبێت ساڵی ٢٠٢٣ هەڵبژێردرێتەوە ئەگەر بارودۆخەکە بەمشێوە بەردەوام بێت.

ڕۆیتەرز باسی لەوەكردووە، ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەکە بەڵێنیدا کە پشتگیری خێزان و کرێکاران و خوێندکاران و خانەنشینان بکات بە پاکێجێکی یارمەتی کە یارمەتی دارایی بۆ پسوڵەی گاز و بەرزبوونەوەی مووچە لەخۆ دەگرێت و  وتی: داوای لێبوردن دەكەم  بۆ بینینی هەڵئاوسانی بەرز، سوورین لەسەر ئەوەی کە هەڵئاوسان بە زووترین کات دابەزێنین بۆ یەک ژمارەیی.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاپرسییەکان نیشانی دەدەن ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکرێت، ئەردۆغان دەیدۆڕێنێت بەرامبەر زۆربەی رکابەرە گەورەکانی.


س.س

بەپەلە