حکومەتی عێراق بەنرخێکی کەم غاز دەفرۆشێت بە هاوڵاتیان

عیراق

07/01/2022‌ 965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس-کەرکوک
لقی کەرکوکی کۆمپانیای گشتی بۆپڕکردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی غازی سەر بەحکومەتی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی فرۆشتنی غاز بەنرخی 5هەزار دینار بەسەر هاوڵاتیانی کەرکوک ئەنجام دەدات.

لەبڵاوکراوەیەکدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، هەڵمەتەکە لەسبەینێ شەممەوە دەستپێدەکات و بۆپاڵپشتی کردنی هاوڵاتیانە بەئامانجی گەیاندنی غاز بەهەموو هاوڵاتیانی کەرکوک و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ غاز بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

لەکەرکوک نرخی غاز لەنێوان 7بۆ8هەزار دینارە و ساڵانەش حکومەت بەمەبەستی هاوکاری کردنی هاوڵاتیان هەڵمەتێکی فراوانی فرۆشتنی غاز بەنرخی هەرزان بەسەر هاوڵاتیان ئەنجام دەدات.