شارپرێس:
له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كانى توندكردنى ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به ڕێگرى له بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆناى گۆڕاوى جۆرى ئۆمیكرۆن له ئه‌وروپا ناڕه‌زایی دروست بوو به‌هه‌زاران هاووڵاتى ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
میدیا جیهانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له هه‌ریه‌كه له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نساو ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا هاووڵاتیان ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و هاووڵاتیان داواده‌كه‌ن وه‌رگرتنى ڤاكسین نه‌كرێته مه‌رج و ئه‌مه به‌جۆرێك له پێشێلكردنى ئازادیه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌به‌شێك له وڵاتانى تر‌ى جیهان وه‌ك ئوستورالیا بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا گه‌شتۆته زۆرترین حاڵه‌ت و له‌وێش هاوولاتیان دژى هه‌ندێك ڕێكارن كه حكومه‌ت جێبه‌جێى ده‌كات و له هندستانیش له به‌شێك له ناوچه‌كان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه.
كۆرۆناى گۆڕاوى جۆرى ئۆمیكرۆن به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى كه‌مه بڵاوبوه‌ته‌وه تا ئێستا پسپۆڕان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌و به‌شێك له پزیشكان ده‌ڵێن له جۆره‌كانى پێش خۆى مه‌ترسى كه‌متره‌و به‌شێكیشیان به پێچه‌وانه ده‌ڵێن زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره كه تا ئێستا له‌سه‌رى وتراوه.
ئ.ق