شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌ى تۆماركرد‌و به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته 81 دۆلار‌و 13 سه‌نت.
به‌گوێره‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، ئەمڕۆ سێشەممه 11ى 1ى 2022 نرخی نەوتی برێنت 26 سەنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بەرزبونه‌وه‌ى تۆماركرد‌و بوو به81 دۆلار‌و 13 سەنت.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، نرخی نەوتی تەکساس 30 سەنت بەرزبۆته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێك بوو بە 78 دۆلار‌و 53 سەنت.