شۆفرلێت بەهێزترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

11/01/2022‌ 882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای شۆفرلێت لە پێشانگای CES 2022 نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری Silverado ی ئاشكراكرد كە یەكێك دەبێت لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلە پیك ئەپە نوێیەكان.

شێوەی ئۆتۆمبێلەكە جیاوازییەكی زۆری لە شێوەی مۆدێلەكانی پێش خۆی هەیە، خاوەنی دیزاینێكی سەرجڕاكێشە و بەربەستی پێكدادانەكانی بەشێوەیەكی نمونەیی دروست كراون.

لە ئۆتۆمبێلەكەدا دوو شاشەی گەورە هەیە كە بە لەمس كار دەكەن، شاشەیەكیان بۆ سەرنشینەكانی دواوەیە و شاشە سەرەكییەكەی بۆ ئاراستە و كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێلەكەیە.

چەندین تایبەتمەندی پاراستنی سەرنشینان بۆ ئۆتۆمبێلەكە تەرخان كراون لەوانە كامێرایەك كە دەتوانرێت سەرجەم دەوربەری ئۆتۆمبێلەكەی لێوە ببنرێت، هەروەها قایشی پاڕاشوتی بۆ پاراستنی سەرجەم سەرنشینان تێدایە.

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەرێكی بەهێزی كارەباییە كە كێشی 517 ئەسپی هەیە و دەتوانێت ركابەری زۆربەی ئۆتۆمبێلە بەهێزە نوێیەكان بكات.

رەنج رەسول