وەزارەتى کاروباری کۆمەڵایەتى فۆڕمى هەلی کارو دامەزراندن بڵاودەکاتەوە

کوردستان

12/01/2022‌ 1871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بە فەرمی لە ڕێگەی فۆرمێکەوە هەلی کاری ڕاگەیاند.

 لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاندو، بۆ ئەو گەنج و لاوانەی كە ئارەزووی دامەزراندن دەكەن لە كۆمپانیاكان وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئەم هەلەتان بۆ دەرەخسێنێ بۆ ئەوەی لەیەكێك لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كار بكەن چ لەڕێگای سەردان كردن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كار لە هەرێمی كوردستان یاخود سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن. 

فۆرمی تایبەت بە  هەڵی كار پڕبكەنەوە: