شارپرێس:
لەڕکابەری جامی سوپەری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بەئەنجامی 3_2 بەرشەلۆنەی دوچاری شکست کردو گەیشت بەیاری کۆتایی جامەکە.
گۆڵی یەکەمی یارییەکە لەلایەن ڤینیسیوسی بەرازیلی لەبەرژەوەندی یانە شاھانەییەکە لەخولەکی 25 تۆمارکراو گۆڵی دووەمیش لەخولەکی 41 لەلایەن ئەستێرەی ھۆڵەندییەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمارکرا.
پاشانو لەخولەکی 72 کەریم بنزیما گۆڵی سێیەمی یارییەکەو یانەی ریاڵ مەدریدی تۆمارکردو لەخولەکی 83 ئەنسۆ فاتی گۆڵی یەکسانبونەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمارکردەوە.
دواتر لەنیوەی یەکەمی کاتی زیادکراو لەخولەکی 8 فریدریکۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمارکردو بەم سەرکەوتنەش ریاڵ مەدرید گەیشتە یاری کۆتایی جامەکەو رووبەڕووی براوەی ھەریهک لەیانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدو ئەتلەتیکۆ بیلباو دەبێتەوە.
ڕەنج ڕەسوڵ