مانچستەر سیتی بە نیازە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید واژۆ بكات

وەرزش

16/01/2022‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گرێبەستی ڤینیسیوس جۆنیۆری بەرازیلی لە هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ ریاڵ مەدرید كۆتایی پێدێت، سەرەڕای ئەوەی كارگێڕی یانە شاهانەییەكە دەیەوێت گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەكە نوێ بكاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە مەرجی زیادكردنی موچەكەی هەیە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت نەگونجانی ڤینیسیوس و ریاڵ مەدرید بقۆزێتەوە و گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە بەرازیلییەكە واژۆ بكات بۆ ئەو مەبەستە كارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی راستەوخۆ لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی ڤینیسیوس قسەیان كردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یانە ئینگلیزییەكە دەیەوێت بە ڤینیسیوس جێگەی ڤێران تۆریس پڕ بكاتەوە كە لە وەرزی گواستنەوەی زستانە بە بڕی 55 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی رووی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد.

شایەنی باسە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەست لەگەڵ ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند و كیلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان واژۆ بكات.

رەنج رەسول