ئیڤەرتۆن بینیتێزی لە راهێنەرێتی یانەكەی دورخستەوە

وەرزش

16/01/2022‌ 161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی رۆژی یەكشەممەی ئەمڕۆ دورخستنەوەی رافائیل بینیتێزی راهێنەری یانەكەی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەی یانەی ئیڤەرتۆن هاتووە، رافائیل بینیتێز كە لە ساڵی 2021 رووی لە یانەكەمان كردووە، ئەمڕۆی رۆژی یەكشەممە دەست لە راهێنەرێتی یانەی ئیڤەرتۆن هەڵگرت.

هاوكات دورخستنەوەی بینیتێز دوای رۆژێك لە شكستی یانەكە بەرامبەر یانەی نۆرویچ سیتی بە ئەنجامی 2-1 جێبەجێ كرا.

رەنج رەسول

بەپەلە