شارپرێس:
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، كارنامه‌ی له ھه‌ر یه‌ك تشوی سونگ سۆ، باڵیۆزی كۆریای باشوور و بڵقاسم مه‌حمودی، باڵیۆزی جه‌زائیر و دۆرغا براساد، باڵیۆزی نیپاڵ و پریموس سلكۆ، باڵیۆزی سلۆڤێنیا و ئه‌یداربێك تۆماتوف، باڵیۆزی كازاخستان و لمبیت ئیبۆ، باڵیۆزی ئیستوینا و فینسنت ئۆنیل، باڵیۆزی ئیرله‌ندا و مارك فارگا، باڵیۆزی سلۆڤاكیا و فاسۆ ئاسان مۆنیه، باڵیۆزی كۆماری بوركینا و فاروق مالامی یابۆ، باڵیۆزی نیجیریا و ئێفینت لێندبیك، باڵیۆزی نه‌رویج و میخالیس ئیواكنۆ، باڵیۆزی قوبرسی وه‌رگرت.
له‌میانی پێشوازیكردنی له باڵیۆزانی نوێ به‌جیا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه كه عێراق به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ھاریكاری ھاوبه‌شی ھه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی تیرۆر و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا و پاراستنی ژینگه.
ھه‌ر له دیداركه‌دا سه‌رۆك كۆمار ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نوێیه‌كانیان، به‌جۆرێك ببێته مایه‌ی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه و ھه‌ماھه‌نگی نێوان عێراق و وڵاته‌كانیان.
له‌لای خۆیانه‌وه باڵیۆزانی نوێ سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد، جه‌ختیشیانكرده‌وه له پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له‌بواره جیاجیاكان، له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و پشتیوانیكردن له چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری.