سەرکردەیەکی شیعە: ئەو داعشانەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە هەڵاتون دەیانەوێت بگەنە نەجەف و کەربەلا

عیراق

22/01/2022‌ 1152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری پیشووتری ناوخۆی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی، ئەو چەکدارانەی داعش کە لە زیندانیەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە هەڵاتوون، دەیانەوێت بگەنە عێراق.

باقر جەبر زوبێدی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق کە هاوکات سەرکردەیەکی شیعەکانیشە ڕایگەیاند، چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش لە زیندانیەکەی حەسەکە، مەبەستیانە بگەنە سێگۆشەی سوریا-عێراق-ئوردن.

ئەو سەرکردەیەی شیعەکان دەشڵێت، چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش دەیانەوێت بگەنە نەجەف و کەربەلا، ئەوەش مەترسی گەورە بۆسەر عێراق دروستدەکات.

له‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژدا ئه‌وه‌ سێیه‌مجاره‌ داعش په‌لامارى گرتوخانەی غوێران ده‌دات به‌هۆى ئه‌وه‌ى، زۆربه‌ى ئه‌میرو سه‌ركرده‌ باڵاكانى داعش له‌و گرتوخانه‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن‌و كۆى چه‌كدارانى داعشیش له‌و گرتوخانه‌یه‌ نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س ده‌بێت.