مۆرینهۆ دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئینگلیزی ؟

وەرزش

22/01/2022‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خۆسیە مۆرینۆی پرتوگالی و راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی هەڵوێتسی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ خولی ئینگلیزی و راهێنەرێتی یانەی ئیڤەرتۆن ئاشكرا كرد.

ناوی مۆرینهۆ پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی رافائیل بینیتز كە هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە لە راهێنەرێتی یانەی ئیڤەرتۆن دورخرایەوە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا مۆرینهۆ وتی، لە یانەی رۆما بەختەوەرم، دەمەوێت وەرزێكی تر ئاستمان لە وەرزی ئێستا باشتر بێت.

وتیشی، گرێبەستی من لەگەڵ یانەی گورگەكان بۆ سێ ساڵە، نامەوێت پێش وادەی گرێبەستەكەم دەستبەرداری راهێنەرێتی ئەو یانەیە بهێنم كە كار كردن لێرە ئاسودەم دەكات.

رەنج رەسول