شارپرێس:
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حكومهتى ههرێم دوا وادهى وهرگرتنى ڤاكسین بۆ فهرمانبهرانو ئهو هاوڵاتیانهش دیاریدهكات كه بۆ سهردان دهچنه ئهو وهزارهته.
خوێندنى باڵا لهڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهى بهوهداوه، لەڕێکەوتى 1ى 2ى 2022 بەدواوە پێویستە هاوڵاتیان لەکاتى سەردانیان بۆ وەزارەت، کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەئاماژەکردن بەبڕیارى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانو لیژنەى باڵاى ڕوبەڕوبەنەوەى کۆرۆنا، لەگشتاندنێکدا بەژمارە (1388) لەڕێکەوتى 23ى 1ى 2022 چەند بڕیارێکى بۆ پاراستنی سەلامەتى گیانی ھاوڵاتیانو فەرمانبەرانو مامۆستایان لەدامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەرکردوه.
ئهوهش هاتوه، ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرگرتوە، پێویستە تاکو ڕۆژى پێنجشەممهى ئهم ههفتهیه وێنەیەک لەناسنامە یاخود کارتى وەرگرتنى پێکوتە (ڤاکسین)ى دژە کۆرۆنا، بۆ دەزگاى سەرپەرشتىو دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستىو سەلامەتى لەدیوانى وەزارەت بنێرن.
باس لهوهشكراوه، "ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتوە، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە (48) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، ڕێگەى پێنادرێت بێتە دەوامو بەنەهاتو هەژماردەکرێت، لەڕۆژى دەرچونى ئەم نوسراوە".
ئهوهش هاتوه، "لەدواى ڕێکەوتى 1ى 2ى 2022 بەدواوە هیچ کەسێک ڕێگەى پێنادرێت سەردانى بە وەزارەتەکەمان بکات بەبێ هەبونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (48) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبوبێت".
لهكۆتاییدا جهختیكردۆتهوه، "لەلایەن تیمى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیو سەلامەتى لەوەزارەتەکەمان ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامەکان دەکرێت ئەگەر ڤاکسینى وەرنەگرتبێت ڕێگەیان پێنادرێت بێنە ناو دیوانی وەزارەت".