شارپرێس:
چاوەڕێدەكرێت بەمزوانە دەروازەی نێوان هەردوو شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان و نسێبین لە باكوری كوردستان بكرێتەوە.
پارێزگاری حەسەكە نورەدین ئەحمەد و سەرۆكی دەستەی گشتیی دەروازە و گومرگی سوریا قووتەیبە بەدەوی، سەردانی دەروازەی نێوان نسێبین و قامیشلۆیان كرد.
لەسەردانەكەدا نورەدین ئەحمەد و قووتەیبە بەدەوی، بەدواداچوونیان بۆ ئاستی ئامادەكارییەكانی كردنەوەی دەروازەكە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكان كرد.
كردنەوەی ئەم دەروازەیە دوای ماوەیەكی زۆر دێت تاكو توركیا بەم بڕیارە رازی بوو، ئەوەش سودێكی زۆری بۆ هاووڵاتیانی رۆژئاوا و باكوری كوردستان هەیە.