شارپرێس:
شەڕ لە نێوان هێزەکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوپای پاسداران ڕوویدا لەسنوری سەردەشت و پیراشار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن سەرچاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستکەوتون، لە هەردوو شاری پیرانشار و سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە ناحیەی قزقاپانی پیرانشار ٥ پێشمەرگە شەهید بوون، بەڵام سەرچاوەکانی سوپای پاسداران باس لەشەهیدبوونی شەش پێشمەرگە دەکەن.
ناوی پێنج پێشمەرگەی شەهید بڵاوکراوەتەوە کە ئەمانەن «عەبدوڵڵای حاجی عەبدوڵڵا، کارۆ هۆرمۆزیاری، توانا عوسمانی، فەردین چەنگیزی و محەمەد گەرگولی».
دەربارەی شەڕەکەی شاری سەردەشت هیچ زانیاری بڵاونەکراوەتەوە.