شارپرێس:
ئهحمهد شهرع سەرۆکی سوریا، مەرسومێکی نوێی
سەرۆکایەتی بۆ دەستنیشانکردنی سێیەکی کۆتایی ئەندامانی پەرلەمانی کاتیی وڵاتەکەی
(مجلس الشعب الانتقالی) دەرکرد، ئەو هەنگاوە لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوەكانو بهتایبهت
هێزه سیاسییهكانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕەخنەی توند لەدەستورى نوێى سوریا دەگرن کە
دەسەڵاتێکی بەربڵاوی بەسەرۆک بەخشیوە بۆ دەستنیشانکردنی پەرلەمانتاران لەجیاتی هەڵبژاردنی
ڕاستەوخۆو هاوكات مهترسییهكى گهورهش ئاشكرادهكهن.
محەمەد تەها ئەلئەحمەد سەرۆکی لیژنەی باڵای
هەڵبژاردنەکان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەدیمەشق، ناوی 70 ئەندامى نوێی پەرلەمانی
خوێندەوەو ڕایگەیاند، ئەمانە نوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سوریا دەکەن.
شهرع لەم هەنگاوەیدا پشتی بەکەسایەتییە
ناسراوەکان، زیندانیانی پێشوی ڕژێمی ئەسەدو هەندێک كهسى دیارى ئۆپۆزسیۆنی پێشوو بەستوە
بۆ بەدەستهێنانی شەرعییەت.
پێکهاتەی 70 ئەندامە نوێیەکەی پەرلەمانیش بهمشێوهیهیه:
پیاوانو ژنان: لەکۆی 70 ئەندامەکە، 55 پیاوو
15 ژن جێگەیان کراوەتەوە.
زیندانیانی پێشوو: لیستەکە 13 زیندانی پێشوی
ناو بەندیخانەکانی ڕژێمی ئەسەدی تێدایە.
ناوە دیارەکان: خانمە ئەکتەری تەلەفزیۆنی (ڕۆزینا
لازقانی)و چالاکوان (عائیشە ئەلدبس) لەناو دەستنیشانکراوەکاندان.
قوربانیانی دهستى ئهسهد: ژمارەیەک لەکەسوکاری شەهیدانو
ڕزگاربوانی هێرشە کیمیاییەکان کراونەتە ئەندام.
210 ئەندام قەبارەی گشتیی کورسییەکانی پەرلەمانی
کاتیی سوریایە، 120 ئەندام پێشتر لەڕێگەی دەنگدانی ناڕاستەوخۆوە لەلایەن دەستە
ناوچەییەکانەوە دیاریکراون، 70 ئەندامیش ئەوانهن کە بهگوێرهى مەرسومی ڕاستەوخۆی
ئهحمهد شهرع ئەمڕۆ ناویان ڕاگەیەندراو پێنج ساڵیش ماوەی دیاریکراوی قۆناغی
گواستنەوەی سوریایە تا داڕشتنی دەستوری هەمیشەیی.
ناڕەزایەتیی هێزە سیاسییەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی
سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) بەرامبەر بەشێوازی پێکهێنانی پەرلەمانی کاتیی نوێی دیمەشق،
لەچەند هۆکارو ڕەهەندێکی سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێگەی یاساییو نەتەوەیی
کورد دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
پارتى یهكێتیى دیموكراتى (پهیهده)و هێزە
سیاسییەکانی دیکەی سەر بەبەڕێوەبەریی خۆسەر ڕایانگەیاندوە، ئەو کەسایەتییە کوردانەی
لەلایەن ئەحمەد شهرعهوه یان لەڕێگەی لیژنە ناوچەییەکانەوە دەستنیشانکراون، تەنها
نوێنەرایەتی کەسایەتیی خۆیان دەکەنو لەلایەن گەلی کوردەوە هەڵنەبژێردراونو پێیانوایە،
دیمەشق لەجیاتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەوارەو پارتە سیاسییە فەرمییەکان، پەنای بردوەتەبەر
کڕینی دڵسۆزیی کەسایەتیی عەشایەرییو سەربەخۆ بۆ تێپەڕاندنی ئەجێنداکانی.
کورد ڕەخنە لەوە دەگرێت، پرۆسەی پێکهێنانی پەرلەمان
لەڕێگەی دەنگدانی گشتییو ڕاستەوخۆی گەلەوە نەبوە، بەڵکو لەڕێگەی کۆمەڵە لیژنەیەکی
شهش هەزار کەسییەوە بوە کە خۆیان لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندیی دیمەشقەوە دامەزرابون،
هەرچەندە لەمانگی ئایاری ڕابردودا ڕێککەوتنێک بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی دۆزینەوەی نوێنەران
لەنێوان کوردو دیمەشقدا واژۆکرا، بەڵام شێوازی دەرچونی ناوی ئەندامەکان نیشانیدا کە
دیمەشق بەتاکلایەنانە بڕیار دەداتو بنەماکانی هاوبەشیی ڕاستەقینەی پێشێلکردوە.
لایەنە کوردییەکان مەترسیی ئەوەیان هەیە، ئەم
پەرلەمانە کاتییە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاردەکاتو دەسەڵاتی داڕشتنی دەستوری نوێی
هەیە، مافە نەتەوەییەکانی کورد وەک فیدراڵییەت یان دانی پێدانانی فەرمی بەزمانو
کولتوری کوردیی، لەدەستوردا بسڕێتەوە.
