وردەکاری دانوستانەکانی دۆحە ئاشکرابوون

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێران ڕازی بکات لە سەپاندنی کرێی تێپەڕین لە گەرووی هورمز پاشەکشە بکات و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو سوودانەی ئێران دەتوانێت لە هەڵگرتنی سزاکان بەدەستی بهێنێت چەندین جار زیاترە لە سەپاندنی ئەو جۆرە کرێیە.

سەبارەت بە کەشوهەوای دانوستانەکانی دۆحە، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەدا "ئەو پارەیەی ئێران دەتوانێت لە پەرەپێدان و فرۆشتنی ئازادانەی نەوت و سەرچاوەکانی دیکە بەدەستی بهێنێت، ئەگەر ئەمریکا هەموو سزاکانی بەپێی ڕێککەوتنێک هەڵبگرێت، سەد ئەوەندە بەنرختر دەبێت لەوەی هەوڵی سەپاندنی کرێی ترانزێت بە شێوەیەکی چەتەگەرایی بدات".

ناوبراو وتیشی: پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران ئەوە بوو: بیر لە گەورەتر بکەرەوە، داوایان لێدەکەین کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی فراوانتر و ڕێککەوتن لەسەر دەستوەرنەدانی ناوچەیی بە شێوەیەکی فراوانتر بیر لە تواناکانیان بکەنەوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا گفتوگۆکانی کەنداو سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لەدوای تەواوبوونی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە ئارادایە".