شارپرێس:
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی فەرمانی دەرکردووە تا ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە بازرگانانی تورکیا ئاسانتر بکرێت.
لەڕاگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، عەلی زەیدی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات پێشوازی کردووە لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئانل بۆرا ئینان و ژمارەیەک بازرگان و نوێنەرانی چەند کۆمپانیایەکی تورکیا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە لە گرنگی پەیوەندییە ئابوری و وەبەرھێنانەکانی نێوان عێراق و تورکیا کە ئێستا چەندین دەرفەتی وەبەرھێنان لە عێراق ھەیە کە کۆمپانیا تورکییەکان دەتوانن تیایدا بەشداری بکەن.
هەروەها لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، پرۆژەی بەندەری فاو، پرۆژەکانی وزە و ئاو کردووە کە لە وڵاتەکەی جێبەجێ دەکرێن.
هاوکات عەلی زەیدی فەرمانی دەرکردووە کە ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا لەلایەن وڵاتەکەیەوە بە بازرگانانی تورکیا ئاسانتر بکرێت، ھەروەھا فەرمانی کردووە کە ڕێوشوێنی دیکە بۆ بەردەوامبوونی چالاکی وەبەرھێنان لە عێراق بگیرێتەبەر.