شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق زانیاریى نوێ لهبارهى
خستنهوهكارى بۆرى نهوتى (عێراق ـ سوریا) زانیاریى نوێ ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت،
"پڕۆژەی بۆریی گواستنەوەو ناردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری بانیاسەوە هێشتا لەژێر
لێکۆڵینەوەو پێداچونەوەدایە"، دهشڵێت، "کاردەکهین بۆ دۆزینەوەی دەروازەی
نوێ کە ببنە پاڵپشتو جێگرەوەی دەروازە دەریاییەکانی ئێستا".
سەلیم ڕیکابی وتهبێژى فەرمیی وەزارەتەکە
وتویهتى، "پڕۆژەی بۆریی نهوتى عێراق بۆ ناردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری بانیاس
لەناو خاکی سوریادا هێشتا لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایە، پڕۆژەیەکی دیكهش هەیە کە ڕاستەوخۆ
بەم پڕۆژەیەوە بەستراوەتەوە؛ بەوپێیەی دەبێت لەسەرەتادا بۆریی بەسرە-حەدیسە ڕابكێشرێت
بۆ گەیاندنی نەوتی خاو بۆ ناوچەی حەدیسەو دوای ئەوەش نەخشەسازیی بۆ بۆرییەکی هاوتەریبو
پاڵپشت بۆ هێڵی تورکیا دەستپێدەکات".
ڕیکابی زانیاری زیاتری خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە
لهسودو گرنگیی دارایی پڕۆژەکە بەردەوامدەبێتو لەکاتی تەواوبونی بۆرییەکەو جێبەجێکردنی
پڕۆژەکە، ئەم هێڵە دەبێتە جێگرەوەی ئەو بارهەڵگرە گەورانەی کە لەئێستادا نەوت لەڕێگەی
خاکی سوریاوە دەگوازنەوە.
ئهوهشى وتوه، "ئەم پڕۆژەیە لەکاتی جێبەجێکردنیدا
ئاسانکارییەکی زۆر دابیندەکات؛ چونکە عێراق دەیەوێت دەروازەی پاڵپشت لەجیاتی دەروازە
دەریاییەکانی ئێستاو دەروازەی تورکی بدۆزێتەوە تا ئاسانکاریی زیاتر لەپرۆسەی ناردنی
نەوتدا دروست ببێت، ئەم ههنگاوەش دوای ئەوەدێت کە پێشتر لەکاتی داخرانی گەروی
هورمزدا، عێراق ڕوبەڕوی بەربەست لەناردنی نەوتەکەیدا بوەوە، بۆیە ئەگەر دەروازەی جێگرەوە
هەبوایە، ئاسانکارییو نەرمی زۆر زیاتر بۆ هەناردەکردن دەخرایەگەڕ".
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەى عێراقیش لهسهردانهكهیدا
بۆ دیمەشق، پشتڕاستیکردەوە، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا پڕۆژەی بۆریی نەوتی عێراقی
لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیایەکی دەرەکیدا تاووتوێکردوە کە لەناو خاکی سوریاوە تێپەڕدەبێت.
