شاسوار عەبدولواحید: چاوەڕوانی گۆڕانكاری گەورە بن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

 شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، دوو سبەی رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی و پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكەیان رادەگەیەنن و گۆڕینی هاوسەنگی هێز دەستپێدەكات.

شاسوار عەبدولواحید لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە باڵانسی هێز لە كوردستان دەگۆڕدرێت و هاوپەیمانی نەوەی نوێ و یەكێتی رادەگەیەندرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوانی گۆڕانكاری گەورە بن.

 شاسوار عەبدولواحید لەبارەی مووچەوە وتی "لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانمان كردووە و زەیدی پێیوتم مووچەخۆرانی هەرێم وەك مووچەخۆرانی عێراقن و لەبەغدا مووچە بدرێت لە هەرێمیش دەدرێت". وتیشی "نابێت ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ بەغدا دروستبووە تێكبدرێت".