ئەمریکا ئامادەیی سەربازی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئامادەیی سەربازی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنێت بۆ هەر حاڵەتێکی پێویست.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکا لە سەرتاسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون و جەختی لە دۆخی ئامادەیی و وریایی بەردەوامیان کردەوە.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەرپرسانی باڵای مەدەنی و سەربازی هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و لوبنان گفتوگۆی ئەنجامداوە.