فوئاد حوسێن گەیشتە دیمه‌شق

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهەنگاوێکی دبلۆماسیدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوسێیەتی، وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا سورییەکەی ئەسعەد شەیبانی ئەنجامدەدرێت كه‌ ئامانج لێی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە.


به‌گوێره‌ى بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڕیارە فوئاد حوسێن زنجیرەیەک کۆبونەوەی ئاستبەرز لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی سوریا ئەنجامبدات. تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم گفتوگۆیانە جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان دەکەنەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئاسایش، ئابوریی‌و بازرگانی، ئەمەش لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی برادا.

چاودێران ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم سەردانە تەنها بۆ پەرەپێدانی بازرگانی نییە، بەڵکو بەستراوەتەوە بەدوایین پێشهاتە سیاسیی‌و ئەمنییەکانی ناوچەکەو جیهان. لەکۆبونەوەکاندا تیشکدەخرێتەسەر دۆزینەوەی میکانیزمی نوێ بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەددییە هاوبەشانەی کە ڕوبەڕوی بەغداو دیمەشق دەبنەوە، هاوشانی پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی‌و سەقامگیریی هەمیشەیی لەناوچەکەدا.

بەپەلە