شارپرێس:
ئەمڕۆ یەكشەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆمار، لە میانی دیدارێكدا باس لە پێشهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی كرا، لەوانەش دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و پێویستی ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی زیاتر. هەروەها باسیان لە ڕێككەوتنی ئەم دواییەی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا كرد بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ.
لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی گفتوگۆ كردن بۆ دروستكردنی كەشێكی لەبار و دروستكردنی لێكتێگەیشتنێكی بەردەوام كە باس لە مەسەلە هەڵپەسێردراوەكان بكات و خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری بكات.
هەروەها نزار ئامێدی دەڵێت "عێراق پاڵپشتی هەموو ئەو ڕێوشوێنانە دەكات كە ئاشتی ناوچەكە بەرەوپێش دەبەن و سەروەری دەوڵەتان دەپارێزن و بەشدارن لە چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە ڕێگەی دیپلۆماسی و دووركەوتنەوە لە پەرەسەندن و بەكارهێنانی هێز".
لای خۆیەوە عەباس عێراقچی جەختیكردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و ڕاوێژكاری هاوبەش و دروستكردنی بنەمایەكی فراوانتر بۆ هاریكاری و لێكتێگەیشتن سەبارەت بە مەسەلە و پێشهاتەكانی ئێستا.
