ئەحمەد شەرع هێز لە سنورەكانی لوبنان كۆدەكاتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

سوپای سوریا بەفەرمانی ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستی بەكۆكردنەوەی هێز كردووە لە سنورەكانی لوبنان.

بەگوێرەی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ سوپای سوریا هێزەكانی لە سنوری لوبنان كۆكردووەتەوە لە پارێزگاكانی دیمەشق و تەرتوس و حمس.

روانگەی سوری ئاشكرایكردووە، سوپای سوریا چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە پارێزگای حەلەبەوە بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای حمس لەگەڵ لوبنان گواستوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە چەند رۆژی رابردودا هاوكات دیمەشق گروپی چەكداری رەوانەی سنوری لوبنان كردووە لەوانە گروپە چەكدارە بیانییەكان.