شارپرێس:
بڕیارە دوای كۆبوونەوەی ناتۆ لەرۆژانی ٧ تا ١٢ی تەممووزی داهاتوو لە ئەنقەرە، یاسای چوارچێوە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی ئامادەبكرێت و دواتر دەخرێتە كارنامەی پەرلەمانەوە.
بەگوێرەی ناوەرۆكی یاساكە رێخۆشدەكرێت بۆ كاری سیاسی و گەڕانەوەی سیاسەتمەدارانی كورد بۆ توركیا.
بەگوێرەی پرۆژە یاسای چوارچێوە ئەندامانی پەكەكە و زیندانیانی سیاسی و سیاسەتمەدارانی كورد لە ئەوروپا دەتوانن بگەڕێنەوە توركیا.
بەرپرسانی دەم پارتی دەڵێن، دەبێت یاسای چوارچێوە بە شێوەیەكی گشتگیر و یەكگرتوو بێت، پۆلێنكردنی تێدا نەبێت، پێویستە سەرجەم بەشەكانی چارەسەری بگرێتە خۆی. چاوەڕوان دەكرێت ڕەشنووسی یاساكە لە هەفتەی داهاتوودا ئامادە بكرێت و دوای ئەنجامدانی چاوپێكەوتنەكان، شاندی دەم پارتی بۆ وەرگرتنی پێشنیازەكانی عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بكات.