ئێران و ئەمریکا لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکان ڕێککەوتن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی هەواڵیی "ئەکسیۆس" لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردۆتەوە کە واشنتۆن و تاران لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکانی نێوانیان ڕێککەوتوون، هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممە لە دەوحە کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان لەسەر گەرووی هورمز.

 
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا دوێنی یەکسەممە جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ئێران دوای بەئامانجگرتنی تانکەرێکی نەوت لە گەرووی هورمز و تاران بە هەوڵی لێدانی چەند پێگەیەکی سوپای ئەمریکا لە کوێت و بەحرێن وەڵامی دایەوە.

لای خۆشیانەوە، هەردوو وڵات یەکتری بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکەن؛ دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دا لە ناچاربوونی وڵاتەکەی بۆ تەواوکردنی ئەرکەکە بەشێوەی سەربازی، لە کاتێکدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هەر سەرپێچییەک لە لێکتێگەیشتنەکانی گەرووی هورمز گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات.