شارپرێس:
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەپەیامێكدا لەتۆڕی ئێكس دەستخۆشی لە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات بۆ ئەو هەڵمەتەی دژی گەندەڵی دەستیپێكردووە.
نوری مالیكی لە پەیامەكەیدا كە ئاراستەی زەیدی كردووە، پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتەكەی زەیدی دووپاتكردووەتەوە بۆ چەسپاندنی دادوەری و لێپرسینەوە لەوانەی گەندەڵییان كردووە و دەستیان بۆ پارەی عێراق بردووە.
داواشی كردووە هەڵمەتەكە بەردەوام بێت تا كۆتایی و دەڵێت خەڵكی عێراق چاوەڕێی ئەم هەنگاوەیە.