شارپرێس:
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، پێشبینی هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لە عێراق ناکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پلەکانی گەرما بۆ ئەم کاتەی ساڵ ڕەنگە تا ناوەڕاستی مانگی تەمموز وەک ئێستا بەردەوام بن.
عەتیە ڕایگەیاند، "لەکاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا شەپۆلی گەرمای توند بەخۆیانەوە دەبینن، بەڵام پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەریدەخەن کە پلەکانی گەرما لەم ئاستەی ئێستا زیاتر بەرز نابنەوە لەعێراق تا ناوەڕاستی تەموز.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "زانیارییەکانی ئێستا ئاماژە بە هیچ شەپۆلێکی گەرمی بەرچاو ناکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا، و ئەم شێوازە ڕەنگە تا ناوەڕاستی مانگی تەمموز بەردەوام بێت، کە ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشە بە بەراورد بە کەشوهەوای ئاسایی هاوین بۆ ئەم کاتەی ساڵ".