شارپرێس:
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانی فراکسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردنی خولی دووەمی یاسادانانی پەرلەمان ئەنجامدا.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، باس لە چەند یاسایەکی گرنگ و چۆنیەتی خستنەڕوویان لە بەرنامەی کار بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو کرا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکەم دانیشتنی خولی نوێی یاسادانان بەڕێوەبچێت، لەگەڵ دانانی کات بۆ سەرۆک وەزیران بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان و دانیشتنێک بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر کابینەی حکومەت.