شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌باره‌ى كه‌یسى زیندانیانى
سیاسیى‌و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكدا وتى، "گەورەیی
قوربانیدانی گەلی کورد لەبەرامبەر ستەمی دیکتاتۆریەت بەرز ده‌نرخێنم‌و بەبنەمایەکى
گرنگى سه‌یرده‌كه‌م بۆ قەرەبوکردنەوەی كه‌سوكاریان".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردوه، ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه عه‌لى زه‌یدیى سه‌رۆك
وه‌زیرانى عێراق پێشوازی لەعەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان‌و ئەنفالکراوانی
حکومەتی هەرێم کردوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لەو کۆبونەوەیەدا، کە
وەلید عەبدولحەسەن سەهلانی سەرۆکی دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق ئاماده‌یبوه، چەندین
دۆسیەی هاوبەشی پەیوەست بەقوربانیانی ڕژێمی پێشوو و مافە دارایی‌و یاساییەکانی خێزانەکانیان
تاووتوێکران‌و جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێم
كراوه‌ته‌وه بۆ گەرەنتییکردنی تەواوی مافەکانی کەسوکاری شەهیدان‌و قوربانیانی شاڵاوەکانی
ئەنفال.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هاتوه، جەختکراوه‌ته‌وه
لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی لایەنی هاوکاریی نێوان بەغداو هەولێر، بۆ دڵنیابونەوە لەدادپەروەریی
لەدابەشکردنی ئیمتیازاتەکانی شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسیی بەبێ جیاوازیی.
سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختی لەسەر پاڵپشتی
دارایی‌و مەعنەوی بۆ ئەو دامەزراوانە كردوه‌ته‌وه کە کار لەسەر زیندو ڕاگرتنی یادەوەری
نیشتمانیی‌و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکانی جینۆساید دەکەن، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی
نەوەکانی داهاتوو.
سه‌باره‌ت به‌گەورەیی قوربانیدانی گەلی کورد
له‌شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا، زه‌یدیى وتویه‌تى، "قوربانیدانى گه‌لى كورد لەبەرامبەر
ستەمی دیکتاتۆریەت بەرز ده‌نرخێنم‌و بەبنەمایەکى گرنگى ده‌زانم بۆ قەرەبوکردنەوەی
كه‌سوكاریان".
