شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى سه‌دان ملیۆن دۆلارن، به‌ڵام 250 بریندارى چه‌كى كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر قوتى میله‌ت خاوه‌نى سه‌دان ملیۆن دۆلارن، به‌ڵام ئاماده‌نین بریندارانى هه‌ڵه‌بجه بۆ چاره‌سه‌ر بنێرنه ئێرانیش.
ناوبراو ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، هه‌ق نییه باسى ئه‌م یاده بكرێت دواى 34 ساڵ 250 بریندارى چه‌كى كیمیایی پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر داخوازیه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامبدات‌و بڕیار له‌دابینكردنى بڕه بودجه‌یه‌ك بۆ به‌شێك له‌داخوازیه‌كانیان بدرێت.
ئ.ق